ZNA - هەولێر لە یاریەکانی دەستپێکی هەفتەی 10ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی لە یاریگای خۆی میوانداری برینتفۆردی کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی برینتفۆردی میوان کۆتاییهات.
تایمی یەکەم، هەردوو یانە هەوڵەکانیان خستە گەڕ بۆ تۆمارکردنی گۆڵێک، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا ، یاریزانانی برێنتفۆرد باشتر دەرکەوتن و توانیان لە خولەکی 58دا لەڕێگەی یاریزان ئیتان پینکۆ گۆڵی یەکەم تۆماربکەن،
دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا ، دوای ئەوە لە خولەکی شەشی زیادکراوی تایمی دووەمدا برینتفۆرد لە رێگەی براینەوە گۆڵی دووەم و دڵنیاییان تۆمار کرد.
بەم سەرکەوتنە، یانەی چێڵسی بە کۆکردنەوەی خاڵ لە پلەی 11 یەم دێت و برینتفۆردیش بە 13 خاڵ هاتە پلەی 10ی ڕیزبەندی.
ئەم هەواڵە 526جار خوێندراوەتەوە |