English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەڵمەتێک بۆ پەرەپێدان بە شێوازی ژیانی تەندروست و وەرزشی دەستپێدەکات
2023-10-26 [07:55 AM]

هه‌ولێر (zna)



کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵمەتێکی ناوازەی دەستپێکرد بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی شێوازی ژیانی تەندروست و وەرزشی لە عێراق و هەرێمی کوردستان. ئەم هەڵمەتە لەبارەی دروستکردنی خووی تەندروست و وەرزشیە لەناو ژینگەیەکی هاندانی وەرزشکردن بە بەکارهێنانی کاتژمێرەکانی سامسۆنگ کە بە شێوەیەکی نەرم بە مۆبایلە زیرەکەکانی سامسۆنگەوە پەیوەستکراوە ، وەک: زنجیرەی کاتژمێری گالاکسی Watch 6 و مۆبایلە زیرەکە چەماوەکانی گالاکسی Z Fold5 و Z Flip5.

ئەم هەڵمەتە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی سامسۆنگ دێت بۆ بەرەوپێشبردنی تەندروستی و لەشجوانی و لەشڕێکی لە شێوازی ژیانی کڕیارەکانیدا، لە کاتێکدا سامسۆنگ هەوڵدەدات پاڵنەرێک بێت بۆ تاکەکان بۆ وەبەرهێنان لە تەندروستی و لەشجوانی خۆیان بە پێشکەشکردنی ئەزموونێکی یەکگرتوو بە بەرهەمە زیرەکەکانی سامسۆنگ کە ئەزموونی وەرزشکردن بەرز دەکەنەوە و پشتگیری لە شێوازێکی ژیانی تەندروست دەکەن.

لە وردەکارییەکانی هەڵمەتەکەدا، ناوچەیەکی کارلێککارانە بۆ سامسۆنگ ئامادە دەکرێت لە کۆمەڵێک هۆڵی لەشجوانیدا کە بەسەر شارە سەرەکییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا بڵاوبوونەتەوە، ئەوانیش: بەغدا، هەولێر، دهۆک، و سلێمانی، لە ماوەی نێوان 18-21ی مانگی تشرینی یەکەمەوە دەستپێدەکات، بەپێی شارەکە، و بەردەوام دەبێت تا 18ی تشرینی دووەم. سامسۆنگ پشتگیری و سپۆنسەری خۆی پێشکەش دەکات بە بەشێک لەو وانە وەرزشیانەی لەوێ بەڕێوەدەچێت، بە دابینکردنی دەرفەت بۆ ئەندامانی هۆڵەکە بۆ تاقیکردنەوەی کاتژمێرە زیرەکەکانی سامسۆنگ گالاکسی Watch 6، هەروەها بۆ تاقیکردنەوەی چۆنیەتی پەیوەندیکردنی ئامێرەکانی سامسۆنگ لەگەڵ یەکتردا بە شێوەیەکی تەواو بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی وەرزشی نموونەیی و ئاسوودە لە یەک کاتدا.

هەڵمەتەکە بریتییە لە دەستپێکردنی داشکاندنی تا 10% لەسەر فرۆشگای ئۆنلاین سامسۆنگ لە ماوەی هەفتەی یەکەمیدا، دواتر ئۆفەرەکانی “هەفتەی سامسۆنگ” دەستپێدەکات. هەروەها ئاڵانگاریە خۆشەکانی هەفتانە بۆ ئەندامانی هۆڵی لەشجوانیەکان سازدەکرێن، جگە لە بەخشینی دیاری پێیان لە بەرامبەر بەشداریان لە هەڵمەتەکەدا، جگە لە دابەشکردنی خەڵاتی هەفتانە. و لە کۆتایی هەڵمەتەکەدا تیروپشکێک لەسەر ناوی بەشداربووان ئەنجام دەدرێت بۆ بردنەوەی کاتژمێری گالاکسی Watch 6 و کاتژمێرێکی کاتژمێری گالاکسی Watch 6 Astro و بیستۆکی Buds 2 Pro.

لای خۆیەوە بەڕێز سەنگمین کیم بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (عێراق) ڕایگەیاند: "پابەندین بە بەرزکردنەوەی ئاستی تەندروستی و لەشجوانی کڕیارەکانمان لە عێراق، و پێمان وایە کە بەرهەم و چارەسەرە تەندروستی و وەرزشییەکانمان دەبێتە کلیلی گەیشتن بەم مەبەستە. چونکە هەڵمەتەکەمان کە لە هۆڵەکانی لەشجوانی لە بەغدا و هەولێر و دهۆک و سلێمانی بەڕێوەدەچێت، دەرفەتێکە بۆ گەڕان و تاقیکردنەوەی نوێترین ئامێر و سیستەمە تەکنەلۆژییەکانمان کە تەندروستی و لەشجوانی بەرەوپێش دەبەن”.

شایەنی باسە چالاکییەکانی هەڵمەتەکە بۆ ماوەی مانگێکی تەواو بەردەوام دەبێت، و یەکەم چالاکی لە 18ی ئۆکتۆبەر لە هۆڵی وەرزشی فلێکس لە (بەغدا) و هۆڵی وەرزشی ئەلفا لە (هەولێر) بەڕێوەدەچێت، دواتر هۆڵی وەرزشی بلاک لە (بەغدا)، و هۆڵی وەرزشی پاوەر هاوس لە (دهۆک) و سیتی جیم لە (سلێمانی) بەڕێوەدەچن لە 19ی تشرینی یەکەم.





ئەم هەواڵە 988جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad