English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان له‌یلا لاهووتی به‌سه‌ر كرده‌وه‌
2023-10-16 [04:29 AM]

هەولێر – ZNA


حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری به‌ ئاماده‌بوونی د. دانه‌ر مسته‌فا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رووسیای فیدڕاڵ، ئه‌مڕۆ له‌ مۆسكۆ سه‌ردانی خاتوو له‌یلا لاهوتی كرد.

 

خاتوو له‌یلا ئه‌بولقاسم، كچی كه‌سایه‌تی دیار و مێژوویی كرماشانه‌، كه‌ ده‌یان به‌رهه‌می شیعری باڵای به‌ هه‌ورامی و سۆرانی و فارسی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و به‌ باوكی هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران به‌ تایبه‌تی تاجیكستان داده‌نرێت.

 

حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، له‌ میانی دیداریدا له‌گه‌ڵ خاتوو له‌یلا لاهوتی، رایگه‌یاند، كه‌سایه‌تی ئه‌بولقاسمی لاهوتی، یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سایه‌تییه‌ به‌رجه‌ستانه‌ی له‌ مێژووی فه‌رهه‌نگ و كایه‌ی ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر له‌ كوردستان و وڵاتانی یه‌كێتی سۆڤییه‌تی پێشوو نه‌خشی كاریگه‌ر و به‌رچاوی هه‌بووه‌ و به‌شێك له‌ شیعره‌ باڵاكانی به‌ هه‌ورامی و فارسی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ مێژووی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ و رێزگرتن له‌ كۆششه‌كانی له‌ پێناو خزمه‌تی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و رۆشنبیری وه‌ك ئه‌ركێكی هه‌نووكه‌یی ده‌بینین.

 

ئه‌بولقاسم لاهوو‌تی (1887 - 1957) له‌ کرماشان له‌ دایك بووه‌ و لە مۆسکۆ کۆچی دوایی کردووە؛ دایکی له‌ هۆزی سه‌نجابی و باوکی خه‌ڵکی "تویسرکان"ە.

 

باوکی لاهووتی (میرزا ئه‌حمه‌د ئیلهامی) شاعیر بووه‌.

 

لاهوتی، رووخسارێکی ناسراوی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ئێران سۆڤیه‌تی سه‌رده‌می ستالینه‌. هه‌روه‌ها شاعیرێکی ناودارەو به‌ یه‌ک له‌ گرنگترین شاعیرانی چینی کرێکاری ئێران و تاجیکستان هه‌روه‌ها به‌ یەکەم پێشره‌وی نوێ کردنه‌وه‌ی شیعری فارسی و ئازادکردنی له‌ به‌ند و به‌ستی عه‌رووزی ده‌ناسرێت.

 

لاهوتی دامەزرێنەری بالیاو سینەما و ڕۆژنامەگەری و نوێکەرەوەی شیعری تاجیکیەو بەباوکی بزوتنەوەی رۆشنگەری تاجیکستان ناسراوەو پەیمانگای لاهوتی لەتاجیکستان لەئاستێکی بەرزدایە.

 





ئەم هەواڵە 583جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad