هەولێر – ZNA له هه‌رێمی كوردستانه‌وه، تیپی هونه‌ری شاریا، سه‌ردانی هیندستانی كردووه بۆ به‌شداریكردن له فێستیڤاڵه‌كانی یادی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاته و به‌و بۆنه‌یه‌وه چه‌ند تابلۆیه‌كی هونه‌ری پێشكه‌ش كرد.
له ده‌ستپێكی چالاكییه‌كانیدا، تیپی هونه‌ری شاریا، له شاری "گوهاتی" ویلایه‌تی "ئه‌سام" نمایشێكی هه‌ڵپه‌ڕكێی فۆلكلۆری كوردی پێشكه‌ش كرد.
هه‌روه‌ها له هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری ناوچەی باکووری رۆژهەڵاتی سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری هیندستان و ئەنجوومەنی هیندی بۆ پەیوەندی کولتووری لە وەزارەتی دەرەوە تیپی شاریا به نمایشی چه‌ند تابلۆیه‌كی هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی سه‌رنجی به‌شداربووانی فێستیڤاڵی نیشتمانی هیندستانی راكێشا.
تیپه‌كه، نوێنه‌رایه‌تی تیپه هونه‌رییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕه‌وانه‌ی هیندستان كراوه.
تیپی هونەری شاریا لەلایەن ئەنجوومەنی هیندی بۆ پەیوەندییە کولتوورییەکان به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان بانگهێشتی هیندستان کراوە و بڕیارە بۆ ماوەی (15) ڕۆژ لەو وڵاتە لە چەند ویلایەت و شارێک لە هەردوو فێستیڤاڵی "سەما و میوزیك" به‌شداری بكات.
فێستیڤاڵه‌كان رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ستیان پێكردووه و بڕیاره تا (20)ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام بن.
هه‌روه‌ها بڕیاره له فێستیڤاڵی "کوللو دوسشێرا" به‌شداری بكات، كه له "کوللو،هیماچاڵ پرادێش" له ڕۆژانی (24 تا 30)ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت.
ئەم هەواڵە 556جار خوێندراوەتەوە |