هەولێر – ZNA حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری به ئاماده‌بوونی د. دانه‌ر مسته‌فا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رووسیای فیدڕاڵ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌ردانی په‌یمانگه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسی ڕووسیای كرد و له نزیكه‌وه به‌شی كوردی په‌یمانگه‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌دا، شاندی باڵای وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له "ئەلێکبێرۆڤ ئەلیکبێر کەڵابیکۆڤیچ" سەرۆکی ئەنیستیوتی رۆژهەڵاتناسی "کیڕیڵ ڤێرتیایێڤ"، سەرۆکی سێکتەری کوردناسی و "ڵانە مەجیدۆڤنە رەڤەندای فەدایی"، سەرۆکی سەنتەری کولتووری ڕۆژهەڵات لە پەیمانگای ناوبرا.
دواتر سەردانی کەسایەتی ئەکادیمی و ڕۆژهەڵاتناسی ناسراوی ڕووسیا و جیهان "ڤیتاڵی ناومیکین"، سەرپەرشتیاری لێکۆڵینەوە زانستییەکانی پەیمانگاکەی کرد‌و، بەڕێزیان خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و یەکێک لە تازەترین چاپکراوەکانی پەیمانگاکەی بەخشیە جەنابی وەزیر، لەدیدارەکەدا جێگری موفتی موسوڵمانانی ڕوسیا ئامادەبوو.
له دیدارەكەدا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، سه‌ردانی هه‌ر شاندێكی كوردی بۆ مۆسكۆ، ئه‌گه‌ر وێستگه‌یه‌كی سه‌ردانه‌كه په‌یمانگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتناسیی نه‌بێت، واته كه‌موكوڕییه‌ك له سه‌ردانه‌كه‌دا هه‌بووه.
گوتیشی: وه‌ك هه‌رێمی كوردستان به چاوی ڕێز و پێزانینه‌وه ده‌ڕوانینه خزمه‌تكردنی ئه‌رشیڤ و كولتوور و فه‌رهه‌نگ و مێژووی كورد و كوردستان له لایه‌ن ئه‌و په‌یمانگه‌یه‌وه و هه‌وڵه‌كانی بۆ ساغكردنه‌وه‌ی دۆكیۆمنێت و تۆماركردنی مێژووی فه‌رهه‌نگی و كولتووری كورد جێی شانازین و هه‌وڵەکانی كوردناسی ناودار لازاریڤ و کوردناسانی تری پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسی بەرز دەنرخێنین کە خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به لایه‌نه جیاجیاكانی ژیانی كولتووری و فه‌رهه‌نگی و مێژوویی كورد کردووە.
له به‌رامبه‌ردا، سه‌رۆكی په‌یمانگه‌كه وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی باڵای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ڕایگه‌یاند، په‌یمانگه‌كه به شانازییه‌وه ئه‌مڕۆ میوانداری ئێوه‌ی كورد ده‌كات و ئێمه له ڕابردوودا پڕۆژه‌ی ناوازه‌مان له بواری فه‌رهه‌نگی و رۆشنبیری و كولتووری كوردی ئه‌نجامداوه.
گوتیشی: چاوه‌ڕوانیمان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه، كه له پڕۆژه‌كانی داهاتووماندا بۆ خزمه‌تی رابردووی ئه‌ده‌ب و مێژوو و كولتووری كوردی هاوكارمان بن، به تایبه‌تی له بواری پشكنین و لێكۆڵینه‌وه شوێنه‌وارییه‌كاندا.
هه‌روه‌ها سوپاسی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان لە ڕوسیا كرد، له به‌رامبه‌ر بەیەکەوە کارکردن وهاوکاریەکانی بۆ بەشی کوردناسی و دروستکردنی کتێبخانەی ئەلێکترۆنی بۆ کۆکردنەوەی سەرچاوە لەسەر کورد وکوردستان نوسراوەکان.
له به‌رامبه‌ریشدا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان به‌ڵێنی دا، له داهاتوودا هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ توێژه‌رانی په‌یمانگه‌كه بكرێت و هه‌ماهه‌نگی زیاتر بكرێت بۆ پێشخستنی لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كانی په‌یمانگه‌كه بەتایبەت لەگەڵ ئەکادیمیای کوردی و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار.
وەزیری رۆشنبیری و لاوان بەڵێنی پێدان لەچاپکردنی کتێب لەمەر کلتوور و فەرهەنگی کوردی هاوکاری پەیمانگاکە بێت و پرۆژەی هاوبەشی وەرگێڕانیش بۆ زمانی رووسی لە پێشینەی هاوکارییەکانی وەزارەت دەبن.
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا، شاندی باڵای وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان هۆڵه‌كانی تایبه‌ت به به‌شی كوردی په‌یمانگه‌كه و سەنتەری کولتووری رۆژهەڵاتی به‌سه‌ر كرده‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ستافی به‌ڕێوبه‌ری به‌شه‌كه خواست، كه توانیویانه له ڕابردوودا خزمه‌تێكی به‌هادار پێشكه‌ش بكه‌ن.
شاندی وەزارەت سەردانی خانەی دەستنوسە کۆنەکان و هۆڵی پێشانگای بەردەوامی شێوەکاری کرد، بڕیاردرا تابلۆی هەندێک لەشێوەکارانی کوردستان بەدیاری بدرێنە ئەو گەلەریە
لەکۆتایی سەردانەکەدا، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان دیاری بەخشییە سەرۆک و ئەندامانی پەیمانگاکە، هەریەک لە ئازا حەسیب قەرەداغی و نامق هەورامی، ژمارەیەک کتێبی خۆیان بەخشیە پەیمانگاکە.
ئەم هەواڵە 595جار خوێندراوەتەوە |