هەولێر – ZNA رۆژی شەممە لەسەر قەڵای هەولێر، یەكەم گرتەی سهرهكیی زنجیره درامای "ئهدیابین" تۆماركرا.
بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، تۆمارکردنی بەرهەمەکە دەستیپێکرد.
زنجیرەکە لە دەرهێنانی هونەرمەند حەسەن عەلی و لە نووسین و سیناریۆی کەریم عەبدوڵڵایە.
ئەم بەرهەمە تەلەڤزیۆنییە بەرهەمی دەزگای سەتەلایتی کوردستان تیڤییە و بڕیارە لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ پەخشبکرێت.
ئەم هەواڵە 661جار خوێندراوەتەوە |