هەولێر – ZNA حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سێیەم رۆژی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆسکۆ، ئامادەی نمایشی فیلمی "تەمبوور" بوو.
فیلمەکە لەلایەن دەرهێنەر و میوزیکژەنی کورد فەرید ئیلهامی دەرهینراوە، ناوەڕۆکی فیلمەکە باس لە ناسنامەی ئامێری میوزیکی تەمبوور دەکات.
پاش تەواوبوونی فیلمەکە، لەلایەن ئامادەبوانەوە گفتوگۆ لەبارەی تەمبوور و ئایینی یارسان کرا، دەرهێنەری فیلمەکە وەڵامی پرسیاری ئامادەبوانی دایەوە، یەکێک لەبەشداربوان خاتوومارگرێتا ئیڤانۆڤنە کاراتیگینا بەرپرسی بەشی هاوکاری نێودەوڵەتی و پێکەوە کارکردنی پرسە نێودەوڵەتییەکانی کۆنسێرڤاتۆری چایکۆفسکی داوای کرد هاوکاری دامەزراوەکەیان بکرێت لەڕوی پێدانی سەرچاوەی زانستییەوە بۆئەوەی بتوانن گرنگی بە تەمبوور و مەقامەکانی یارسان بکەن.
فەرید ئیهامی میوزیکژەن و دەرهێنەری کورد، لە یەکەم ڕۆژی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کوردی مۆسکۆ چەند ئاوازێکی میوزیکی پێشکەش کرد و بەرهەمەکەی بووە مایەی بایەخپێدانی ناوەندە کولتووری و هونەری و ئەکادیمییەکانی ڕووسیا و کۆنسێرڤاتۆری چایکۆڤسکی پێشنیازی کرد، فەرید ئیلهامی لە زۆربەی شارەکانی رووسیا کۆنسێرتی هونەری ساز بکات.
ئەم هەواڵە 502جار خوێندراوەتەوە |