هەولێر – ZNA حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له مۆسكۆ سه‌ردانی مه‌زنترین پێشانگه‌ی هونه‌ریی رووسیا كرد.
له سه‌ردانه‌كه‌دا، د. دانه‌ر مسته‌فا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رووسیا و شاندەکەی وەزارەت، یاوه‌ری وه‌زیر بوون.
پێشانگه‌ی نیشتمانی "تریتیاكۆڤ" مه‌زنترین پێشانگه‌ی هونه‌ریی شێوه‌كاری رووسیای فیدڕاڵه، كه زیاتر له (180000) تابلۆ و پەیکەر و كۆته‌ڵی هونه‌ری چه‌ندین نه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی ڕووسیای تێدایه و به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین مۆزه‌خانه‌كانی هونه‌ر له رووسیا داده‌نرێت.
له پێشانگه‌كه‌دا به‌رهه‌می هونه‌ری هونه‌رمه‌ندانی رووسیا له سه‌ده‌ی یازده‌ی زاینییه‌وه تا سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌می تێدایه. هاوكات به‌رده‌وام پێشانگه‌ی كاتی، پڕۆگرامی په‌روه‌رده‌یی، كولتووری و رۆشنبیری نمایش ده‌كات.
رۆژی چوارشه‌ممه (11ـی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2023)، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی كوردی، به سه‌ردانێك گه‌یشته مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا.
ئەم هەواڵە 442جار خوێندراوەتەوە |