هەولێر – ZNA
رۆژی شەممە لە ئیدارەی راپەڕین لە شاری رانیە، تیپی هونەرە میللییەكانی هەولێر بەشداری فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کولتووری رانیە بەشداربوو.
فێستیڤاڵەکە بە ئامادەبوونی سەلیم قادر، جێگری بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و هیمداد لەشكری، بەڕێوەبەری هونەرە میللییەكانی هەولێر و ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسان، هونەرمەندان، راگەیانكاران و گرووپە جیاجیاكانی كوردستان، عێراق و بیانی، دەستیپێکرد.
لەم فیستیڤاڵەدا تیپی هونەرە میللییەكانی هەولێر بە چەند نمایشێك بەشدارییان لە فیستیڤاڵەكە كرد و چەند تابلۆیەکی هونەرییان پێشکێشکرد.
لە فێستیڤاڵەکەدا جگە لە گرووپە هونەرییەکانی کوردستان و عێراق، ژمارەیەک گرووپی هونەریی وڵاتانی دیکەی جیهان بەشداربوون.
ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە |