هەولێر – ZNA حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان و شاندی یاوه‌ری و د. دانه‌ر مسته‌فا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رووسیا، رۆژی هه‌ینی لەلایەن باڵیۆز د. قه‌حتان ئه‌ها ئه‌لجه‌نابی باڵیۆزی عێراق و ستافی باڵیۆزخانه‌وه پێشوازیان لێكرا.
له دیدارەکەدا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان جه‌ختی له گرنگیی هه‌ماهه‌نگی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له درووستكردنی پردی په‌یوه‌ندی كولتووری نێوان گه‌لان كرده‌وه و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ رووسیا له‌و پێناوه‌دا شیكرده‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، باڵیۆزخانه‌ی عێراق له مۆسكۆ، نیوه‌ڕۆ خوانێكی وه‌ك رێزێك له شاندی هه‌رێمی كوردستان رێكخست و هه‌ریه‌ك له وه‌زیری نه‌وتی حكومه‌تی ئیتیحادی عێراق، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی و شاندی یاوه‌ری، كه ئێستا له مۆسكۆن، بانگهێشت كرد.
رۆژی چوارشه‌ممه (11ـی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2023)، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی كوردی، به سه‌ردانێك گه‌یشته مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا.
هه‌ریه‌ك له ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی، راوێژكاری وه‌زاره‌ت، نامق هه‌ورامی، به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و شاخەوان مستەفا بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر، له سه‌ردانه‌كه‌دا یاوه‌ری وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانن.
لە ساڵی 2020 ـه‌وە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کوردی مۆسکۆ لە رووسیا بەڕێوەدەچێت، وەشانی یه‌كه‌م و دووەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کوردی مۆسکۆ، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سپۆنسەری فێستیڤاڵەکە بوو.
ئەم هەواڵە 457جار خوێندراوەتەوە |