ZNA - هەولێر لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ و لە کۆمەلەی یەکەمدا، یانەی مانچستەر یونایتد میوانداری کۆپنهاگنی دانیمارکی کرد.
لە ئەنجامیشدا یانەی شەیتانە سوورەکان توانیان یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام لە کۆپنهاگن ببەنەوە.
لە تایمی یەکەم هەرچەندە هەردوو یانە چەندین هێرشیان کردە سەر گۆڵی یەکتری، بەڵام تایمەکە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا، یانەی مانچستەر یونایتد بەهێزی گەڕایەوە نێو یاریگا و دوای چەندین هێڕشی مەترسیدار لە خولەکی 72 هاری ماگوایەر تاکە گۆڵی شەیتانە سوورەکانی تۆمارکرد،
لە خولەکی حەوتی زیادکراوی تایمی دووەم، ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ کۆپنهاگن هەژمارکرد، بەڵام جۆردان لارسۆن لێدانە سزاکەی لەدەست دا پاش گەراندنەوەی تۆپەکە لەلایەن گۆڵپارێز ئۆناناوە.
سەرەنجام مانچستەر یونایتد یەکەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا وبە کۆکردنەوەی سێ خاڵ لە پلەی سێیەمی کۆمەڵەکەیەتی و کۆپنهاگن بە خاڵێک لە پلەی چوارەم دەبینرێت.
ئەم هەواڵە 496جار خوێندراوەتەوە |