|
نڤێسینا:رێبوار حەمەلاو شوانی
گەلى کورد وەک نەتەوەیەکى درێرینى ئەم ناوچەیە ، بەدرێژایی مێژوویی داگیرکردنى خاک و دابەشکردنى هەردەم لە ژێر بۆردومان و ستەمکارى و هەوڵى لەناوبردنى دراوە ، ئەوەش هەر زیاتر لە یەک سەدەى رابردوو شۆڕشە یەک لە دواى یەکەکانى کورد و سەردەمى شێخ عەبدولسەلام بارزانى و ئێستاى سەرۆک مسعود بارزانیی، کە هۆکارى سەڕەکییەش بۆ ئەو راستییە دەگەڕێتەوە کە سەریان بۆ هیچ نەیار و داگیرکەرێک نەچەماندووە و ماف و خاکى هیچ گەل و نەتەوەیەکى ناوچەکەیان زەوت نەکردووە و یانیش چاویان لە تاڵانکارى و کوشتن و بڕینى هیچ نەتەوە و ئایین و ئاینزایەکى تر و پێکهاتەیەکى تر نەبووە ، بەڵکو دەیان ساڵە تەنها لە پێناو داکۆکیکردن لە مافەرەواکانى خۆى بەردەوام لە ژێر هەرەشە و هێرش وپەڵاماردانى دوژمنان و داگیرکەران بووە هەموو مافێکى لێ زەوتکراوە
مێژوو گەواهیدەرە ، گەلى کورد هەردەم باوەرى بە ئاشتى و پێکەوەژ ژیان بووە و جەنگکردنى کورد لە پێناو بەدەستهێنانى مافەرەواکانى بووە و هەردەم دژى خوێن ڕشتن و بەکارهێنانى چەک بووە بەڵکو هەمیشە بەرگرى لە شوناسى و خاک و نیشتیمانەکەى کردووە و لەو پێناوشدا قوربانیی و باجى زۆر گەورەى داوە ، گەلى کورد لەگەڵ ئەوەى کە نیشتیمان و خاکەکەى بەلاوە زۆر پیرۆز بووە ، لە هەمانکاتیشدا هەرگیز کیێشە خواپەرستى و ئاینى نەبووە و بەڵکو زۆر بە جوانى و خاوێنى پارێزگاری لێکردووە ، بۆیە ، لە سەروبەندى ئەم رووداو و پێشهاتانەى کە بە سەر ناوچەکەدا زاڵبووە و بەتایبەتى شەڕى حەماسى بەرەى مقاومەى سەر بە ئێران و ئیسرائیل کە ڕەنگە ئاگرى شەڕەکە خودى ئەو وڵاتانە بگرێتەوە کە دەیان ساڵە لە جیاتى هەوڵدان بۆ خامۆشکردنى و دۆزینەوەى چارەسەرێیەکى ڕیشەیی لە پێناو ئاشتى و پێکەوەژیانى گەلى فەلەستینى و ئیسرائیلى و بوونى دوو دەوڵەت کە چارەسەرى کێشەکانە ، ئەگەری زۆرە ڕووداوی تری لە دوا دابێت و ئەو گرفتە تەشەنە بکات و ئاگرەکە زیاتر پەروت و بڵاو بێتەوە ئەمەش لە هەڵسوکەوت و بۆ چوونی هەندێ بەرپرسانی وڵاتانی خاوەن دەسەڵات بەدی دەکرێت.
بەڵام پێدەچێت ، بەرژوەندى هەندێک لایەن و وڵاتى هەڕێمى لە شەڕو ناکۆکیی ونائاڕامیی وکوشتن و خوێن ڕشتن دا بێت ، هەموو ئاماژەکان روون و ئاشکران ئەوەى روودەدات تەنها شەڕى جەمسەرەکانە هیچ پەیوەندییەکى بە شەڕى مووسلمانان و ئاینەکانى دیکەوە نییە، چونکە موسلمانى راستەقینە هەمیشە لەگەڵ چارەسەرى کێشەکانە نەک هەڵگیرساندنى شەڕ و ئاژاوەنانەوە ئینجا دواتر لە دوورەوە پێکەنین بەگەلانى ناوچەکە ، بۆیە گرنگە هەموو تاکێکى کورد و لایەنەکان بە هوشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ رووداو و پێشهاتەکانى ناوچەکە بکەنەوە و نەکەونە داویی وڵات و کەسانێکەوە کە جگە لە بەرژوەندى خۆیان کوشتن و خوێن ڕشتن بەلایانەوە ئاساییە ، بەتایبەت گەلى کورد نەک لە بەر ئاینن و خواپەرستى بەڵکو لە بەر داکۆکیکردن لە کوردبوون و بەدەستهێنانەوەى خاک و نیشتیمانى لە ماوەى رابردوو رووبەڕووى دڕندەترین هەڵمەتى قڕکردن هەر لە ئەنفاڵکردنى 182 هەزار کوردى بێ تاوان و 8000 هەزار بارزانى و 5000 هەزار کەسى بێ تاوان بە کوشندەترین غازى کیمیایی شەهید کران لەگەڵ وێرانکردنى 5000 هەزار گوند ، بە ئێستاشەوە لە قۆناغە سەختەکاندا کەسێک نەبوو کە فریادڕەسمان بێت وەک گەلێکى ستەملێکراو ، کە هەموو ئەو وڵاتانى ناوچەکە و ئێستا خۆیان بە موسلمان دەزانى بەڵام چاو و گوێچکەیان داخست ، ئەوانەى کە خەڵکى هان دەدەن بۆ توندوتیژى و شەڕ و خوێن ڕشتن لە جیاتى زمانى ئاشتى و گفتوگۆ کە زمانى گەلى کوردبووە ، با ئەگەر راست دەکەن ڕێگە کراوەیە دەتوانن بە هەر ڕێگەیەکى تر خۆیان بگەێنن ، با ئیتر بەس بێت چەواشەکارى و درۆ ، چونکە هیچ پرسێکى تر لە پرسى گەلى کورد و مافەرەواکانى پیرۆزتر و لە پێشتر نییە و هەڵبەت گەلى کورد سەرەڕاى ستەملێکراوەیی بەڵام بەکردەوە هەمیشە پشتیوان و فریادڕەس گەل و نەتەوەکانى ناوچەکە بووە لە کاتە سەخت و هەستیارەکاندا .
ئەم هەواڵە 550جار خوێندراوەتەوە |