English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ.. ریال مەدرید پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزترکرد
2023-10-24 [10:57 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ و لە گرۆپی سێیەمدا، ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی سپۆرتینگ براگای پورتوگالی بویەوە.

 

لە کوتاییشدا یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی یانەی ریال مەدرید کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەمدا ریال مەدرید باشتر دەرکەوت و توانی گۆڵێک لە خولەکی 16دا لەڕێگەی یاریزان ڕۆدریگو تۆماربکات.

 

تایمی دووەم هەردوو یانە بەردەوامبوون لە هێرشەکانیان و لە خولەکی 61 بێلینگهام دووەم گۆڵی یانەی شاهانەی تۆمارکرد، بەڵام تەنیا دوای دوو خولەک و لە خولەکی 63 ئەلڤارۆ جالۆ گۆڵێکی بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆمارکرد.

 

لە یاریەکەی تری هەمان کۆمەڵەدا، یانەی ناپۆلی و یۆنیون بەڕلین ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە،

لە ئەنجامدا یانەی ناپۆلی توانی یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام لە یانە ئەڵمانیەکە بباتەوە.

 

بەم شێوەیە، یانەی ریال مەدرید بووە خاوەنی 9 خاڵ و لە پێشەنگی گرۆپەکەیەتی، ناپۆلیش دووەمە بە کۆکردنەوەی 6 خاڵ.





ئەم هەواڵە 496جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad