English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ.. بایرن بەئاسانی گاڵاتەسەرای تێپەڕاند و بەسەرکەوتوویی دەگەڕێتەوە ئەڵمانیا
2023-10-24 [08:44 AM]

ZNA - هەولێر


لە دەستپێکی گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، یانەی بایرن لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی گاڵاتەسەرای تورکی بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی بایرنی ئەڵمانی توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە خاوەن یاریگا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا یاریێکی بەهێز بینرا و لە خولەکی 8دا یاریزان کینگسلی کۆمان گۆڵی یەکەمی یانەی باڤاری تۆمارکرد،

دوای چەندین هێرشی هەردوو یانە، ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ گاڵاتەسەرای هەژمارکرد و لە خولەکی 30 یاریزان ئیکاردی ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەم، بایرن لە هەوڵەکانی بەردەوامبوو و توانی دوو گۆڵی تر لەڕێگەی یاریزانان هاری کەین و جەمال موسیالا لە خولەکەکانی 73 و 79دا تۆماربکات.

 

بەم سەرکەوتنە، بایرن پێگەی خۆی لە پێشەنگی گرۆپەکەی پتەوترکرد بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ، یانەی گاڵاتەسەراش خاوەنی 4 خاڵە.





ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad