ZNA - هەولێر
لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، دوودڵ نابن لە دەستتێوەردانی سەربازی دژی هەر رێکخراو و وڵاتێک کە هەوڵی فراواکردنی شەڕی حەماس و ئیسرائیل بدات.
هاوکات پەیامێکیشی ئاڕاستەی ئەو لایەنانە کرد کە بنکەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەئامانج دەگرن و ئاماژەی بەوەدا، هەرکەسێک دەیەوێت هێرشبکاتە سەر بنکەکانیان، بەمافی خۆیانی دەزانن بەرگری لە خۆیان بکەن و بەتوندترین شێوە رووبەڕووی ببنەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا چەند بنکەیەکی سوپای ئەمریکا لە عێراق و سووریا لەرێگەی درۆن و مووشەکەوە هێرشکرایەسەریان.
ئەم هەواڵە 592جار خوێندراوەتەوە |