ZNA- هەولێر
کۆمپانیای وزەی قەتەری بڵاویکردەوە، گرێبەستێکیان بۆ هەناردەکردنی گازی سروشتی بۆ ئیتاڵیا بۆ ماوەی 27 ساڵ واژۆکردووە.
کۆمپانیای وزەی قەتەری ئاشکرایکردووە، گرێبەستەکە لەنێوان کۆمپانیاکەیان و کۆمپانیای ئینی ئیتاڵیدا واژۆکراوە، بەپێی گربەستەکەش ساڵانە یەک ملیۆن تۆن گازی سروشتی لەقەتەرەوە هەناردەی ئیتاڵیا دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەساڵی 2027 وە گرێبەستەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لەدوای فەڕەنسا و دانیمارک، ئیتاڵیا سێیەم وڵاتە گرێبەستی ماوە درێژ بۆ هاوردەکردنی گازی سروشتی لەگەڵ قەتەر ئەنجامدەدات.
ئەم هەواڵە 475جار خوێندراوەتەوە |