English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق هاوردەکردنی چەند جۆرە بەرهەمێکی کشتوکاڵی لە ئێرانەوە قەدەغەکرد
2023-10-23 [11:22 AM]

ZNA - هەولێر


بەڕێوەبەری ئۆفیسی ڕۆژئاوای ئاسیای ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران رایگەیاند، عێراق هاوردەکردنی بەشێک لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی لەو وڵاتە بۆ ماوەیەکی کاتی قەدەغە کردووە.

فەرزاد بیلتن لە راگەیەندراوێکدا ڕوونیکردەوە، بەپێی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی بازرگانی لە باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران و لە چوارچێوەی پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی، هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی وەک تەماتە، خەیار و شوتی لە ئێرانەوە بۆ ماوەیەکی کاتی قەدەغە دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، قەدەغەکردنی پەتاتە بۆ عێراق بەردەومە تاوەکو ئاگادار دەکرێنەوە.

گوتیشی: هەناردەی ئێران بۆ عێراق لە نیوەی یەکەمی ساڵی دارایی ئەمساڵدا کە لە 22ـی ئەیلوولی 2023 کۆتایی هاتووە، گەیشتووەتە ئاستی 4.5 ملیار دۆلار و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان نزیکەی لەسەدا 20ـی ئەم قەبارەیە پێکدەهێنن.





ئەم هەواڵە 718جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad