هەولێر – ZNA ئێوارەی رۆژی چوارشەممە لە هۆڵی رۆشنبیری لە هەولێر، تیپی مۆسیقای باواجیی كۆیە ئێوارە كۆنسێرتێكی پێشكەشكرد.
کۆنسێرتەکە بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و هیوا سوعاد، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکا و ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكوومی و هونەرمەندان و رۆشنبیران و راگەیاندكاران بەڕێوەچوو.
لەو كۆنسێرتەدا، تیپی مۆسیقای باواجیی كۆیە، كە لە ٧٠ ساڵ كاری بەردەوام نزیك دەبێتەوە، چەندین بەرهەمی ناوازەیان پێشكەشكرد.
دوای كۆنسێرتەكە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و بەشێك لە ئامادەبووان چەپكەگوڵی رێز و دەستخۆشی پێشكەش بە تیپی مۆسیقای باواجی كرا.
ئەم هەواڵە 649جار خوێندراوەتەوە |