هەولێر – ZNA رۆژی چوارشەممە، لە تەلاری ئەكادیمیای كوردی، یادی هونەرمەند باکووری کرایەوە.
رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەك لە هونەرمەندان و رۆشنبیران، ئەكادیمیای كوردی لە هەولێربەڕێوەچوو.
لەو یادەدا رێز لە 60 ساڵ بەخششی هونەری باكووری گیرا.
لەو رێوڕەسمەدا، چەند كتێبێكی باكووری و چاپكراوەكانی ئەكادیمیا بەسەر ئامادەبووان دابەشكران.
هەروەها ژووری ئەرشیف و كەلوپەلی تایبەت بە باكووری لە تەلاری ئەكادیمیا كرایەوە.
ئەم هەواڵە 664جار خوێندراوەتەوە |