هەولێر – ZNA حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، له یه‌كه‌م رۆژی چالاكییه فه‌رمییه‌كانیان له مۆسكۆ، سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له مۆسكۆ كرد و له لایه‌ن د.دانەر ئەبوبەکر مستەفا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رووسیا پێشوازی لێ كرا.
له دیدارێكدا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان سوپاس و پێزانینی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی ده‌ربڕی بۆ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مۆسكۆ، كه پشتیوان و هاوكاری درووستكردنی پردی په‌یوه‌ندی كولتووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و رووسیا بوون.
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم، له مه‌راسیمێكی ڕێزلێناندا، گرووپێكی هونه‌ری كچانی ڕووسیا، کە لەساڵی 2014ـەوە گرووپێکی هەڵپەڕکێی کوردی‌یان پێکهێناوەو هەر هەمان ساڵ لەئاهەنگی نەورۆز لە مۆسکۆ چەند تابلۆیەکی هەڵپەڕکێیان نمایش کردووە.
دواتر له دیدارێكدا، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبری و لاوان گوێی له را و سه‌رنجی سه‌رپه‌رشتیار و راهێنه‌ری گرووپی هەڵپەڕکێ و سەما جیهانییەکانی مۆسكۆ گرت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، لیلیا میرۆنۆڤە، سه‌رپه‌رشتیاری گروپی هەڵپەڕکێ و سەما جیهانییەکانی پێشنیازی كرد، له‌و چالاكییه هونه‌رییانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چن، ده‌رفه‌تی به‌شداریكردنیان پێ بدرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كورد كولتوورێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی له سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێ هه‌یه و ده‌كرێت زیاتر كار بكرێت بۆ ناساندنی. هه‌روه‌ها هیوای خواست ناوه‌ندێكی كوردناسی له مۆسكۆ بكرێته‌وه بۆ زیاتر ئاشناكردنی كولتوور و هونه‌ری كوردی به گه‌لان.
له به‌رامبه‌ردا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان، وێڕای ده‌ستخۆشی له چالاكییه‌كانی گرووپه‌كه، خه‌ڵاتی رێزلێنان و دیاری به‌خشییه سه‌رپه‌رشتیار و راهێنه‌ری گرووپه‌كه و هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.
سه‌باره‌ت به داواكاری وپێشنیازه‌كانیان، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان به‌ڵێنی پێدان، له‌مه‌ودوا له‌و چالاكییه هونه‌ری و كولتووریانه‌ی ره‌هه‌ندی نێوده‌وڵه‌تییان هه‌یه، ده‌رفه‌تی زیاتر ده‌ڕه‌خسێنرێت بۆ میوانداریكردنی گرووپی هەڵپەڕکێ و سەما جیهانییەکانی مۆسكۆ و ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتریان ده‌ربڕی.
دوێنێ چوارشه‌ممه (11ـی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2023)، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی كوردی، به سه‌ردانێك گه‌یشته مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیای فیدڕاڵ.
هه‌ریه‌ك له ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی، راوێژكاری وه‌زاره‌ت، نامق هه‌ورامی، به‌ڕێوبه‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان، د. موحسین ئه‌دیب، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و شاخەوان مستەفا بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر، له سه‌ردانه‌كه‌دا یاوه‌ری وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانن.
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به ئاماده‌بوونی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سێیەم وەشانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کوردی مۆسکۆ به سپۆنسه‌ر و پشتیوانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ده‌ستپێبكات و تا (23 ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2023) به‌رده‌وام بێت.
لە ساڵی 2020 ـه‌وە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کوردی مۆسکۆ لە رووسیا بەڕێوەدەچێت، وەشانی یه‌كه‌م و دووەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کوردی مۆسکۆ، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سپۆنسەری فێستیڤاڵەکە بوو.
ئەم هەواڵە 442جار خوێندراوەتەوە |