هەولێر – ZNA حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی كوردی، به سه‌ردانێك گه‌یشته مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا، هه‌ریه‌ك له نامق هه‌ورامی، به‌ڕێوبه‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان، ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی، راوێژكاری وه‌زاره‌ت، د. موحسین ئه‌دیب، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و شاخەوان مستەفا بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر، یاوه‌ری وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان بوون.
بڕیاره وێڕای به‌شداریكردن له فێستیڤاڵه‌كه‌دا چه‌ندین كۆبوونه‌وه و دیدار له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان و به‌رپرسانی بواری هونه‌ر له رووسیای ئه‌نجام بدات.
له به‌رایی سه‌ردانه‌كه‌دا، شاندی باڵای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان له لایه‌ن د.دانەر ئەبوبەکر مستەفا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رووسیا و نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، پێشوازیان لێكرا.
دواتر، به ئامادەبوونی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خاتوو گوڵیزار کەرەم گەردەنزەری، به‌ڕێوبه‌ری فێستیڤاڵی فیلمی كوردی مۆسكۆ و ستافی كارگێڕی فێستیڤاڵه‌كه پێشوازی له شاندی باڵای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان كرد.
هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژی چالاكییه‌كانیدا، شاندی وه‌زاره‌ت پێشوازیان كرد له هونه‌رمه‌ندی ناوداری كوردی رووسیا، كه‌ره‌م گه‌ردنزه‌ری، كه به مه‌به‌ستی دیدار و به‌خێرهێنانی شانده‌كه سه‌ردانی كردن.
هاوكات وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان و شاندی یاوه‌ری پێشوازیان كرد له هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی كورد فه‌رید ئیلهامی و سه‌عید ئیمامی، كه له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵدا چه‌ند پارچه میوزیكێك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانی فه‌رید ئیلهامی، كه فیلمێكی به‌ڵگه‌نامه‌ییه به ناونیشانی "ته‌میره"، له فێستیڤاڵه‌كه‌دا نمایش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دوو وه‌شانی پێشووی فێستیڤاڵه‌كه و وه‌شانی ئه‌مساڵیشدا پشتیوان و هاوكاری سه‌رخستنی فێستیڤاڵ بووه.
له (10ی ته‌مموزی 2023)دا، له میانی سه‌ردانێكی بۆ هه‌رێمی كوردستان، خاتوو گوڵیزار کەرەم گەردەنزەری دیاری فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی كوردی به‌خشییه وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان.
بڕیاره سێیەم وەشانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کوردی مۆسکۆ به سپۆنسه‌ر و پشتیوانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان لە رۆژانی (12 تا 23 ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2023) بەڕێوەبچێت.
لە ساڵی 2020 ـه‌وە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کوردی مۆسکۆ لە رووسیا بەڕێوەدەچێت، وەشانی یه‌كه‌م و دووەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کوردی مۆسکۆ، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سپۆنسەری فێستیڤاڵەکە بوو.
ئەم هەواڵە 448جار خوێندراوەتەوە |