هەولێر – ZNA
داهاتی ئەنیمەیشنی "Spider-Man: Across The Spider-Verse " لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە داهاتی گەیشتووەتە 690 ملیۆن و 001 هەزار دۆلاری ئەمریکی لە سینەماکانی جیهاندا، داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 381 ملیۆن و 311 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 308 ملیۆن و 689 هەزار دۆلارە. بودجەی بەرهەمهێنانی فیلمەکە 100 ملیۆن دۆلارە و لە ماوەیەکی کەمدا توانی ئەو داهاتە زۆرە بەدەست بێنێت. لەم بەرهەمەدا شامیک مۆر، هیڵی ستینفیڵد، ئیسا رای، ئۆسکار ئیزیک و جیک جۆنسن بە دەنگ رۆڵی کارەکتەرەکانی نێو ئەم بەرهەمە دەگێڕن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad