هەولێر – ZNA
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه به‌سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له دیوانی پارێزگا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به پەیڕەوو پلان و هه‌یكه‌لی پێشنیازكراوی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان و گه‌شه‌پێدان به‌رێوه چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه جێگرانی پارێزگاری هه‌ولێرو بەشێک لە بەرێوەبەری گشتی پاریزگای هەولیر و قائیمقام و یه‌كه كارگێرییه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر ئاماده‌بوون، له‌گه‌ل ئه‌مینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان و گه‌شه‌پێدان، گه‌نگه‌شه له‌سه‌ر پلانی ستراتیژی پێنج ساڵه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه كرا.
سه‌ره‌تا پارێزگاری هه‌ولێر جەختی له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه جه‌وهه‌ریه كرده‌وه كه له كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی كرداره‌كی بۆ هاتنه پێشه‌وه‌ی ئافره‌تان دووپاتكراوەتهوه و پێوەریش بۆ ئه‌وه ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای شایسته بوونه و هه‌وڵی جیدیش دراوه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر لەمپەرو تەگەرەكانی به‌رده‌میان و وەدیهێنانی یێگە و مافە سروشتییه‌كانیان، ئه‌وه‌ش بۆ خۆی یەكێكه لە هەنگاوەكانی چاكسازی كابینەی نۆیەمی حكومەت كە مەسرور بارزانی، سەرۆکی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان یێداگری لەسەر دەكاته‌وه له رووی بە دامەزراوەییكردنی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
هاوكات پارێزگاش شانبەشانی ئۆرگانەكانی دیكەی حكومەت كار بۆ رەخساندنی زەمینەیەكی لەبار دەكات بۆ ته‌واوی خانمان.
ئەم هەواڵە 448جار خوێندراوەتەوە |