هەولێر – ZNA
به ئاماده‌بوونی ئاریان سه‌لاحه‌دین، بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر، له ژێر درووشمی "مه‌هاباد قه‌ره‌داغی قه‌ڵه‌مێك بۆ ئازادی ژیا" مه‌راسیمێكی یادكردنه‌وه رێكخرا.
مه‌راسیمه‌كه له لایه‌ن ده‌زگای كولتووری یاد، به به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌دیب و ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندان رێكخرابوو.
له‌و مه‌راسیمه‌دا، ئاریان سه‌لاحه‌دین، بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له وتاره‌كه‌یدا، بریكاری وه‌زاره‌ت، وێڕای به‌رزنرخاندنی كۆبه‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و نووسین و تێڕامانه ورده‌كانی نووسه‌ری كۆچكردوو، ئاماژه‌ی به گرنگی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خه‌م و پرسه سه‌ره‌كییه نیشتمانییه‌كان له نووسین و به‌رهه‌مه‌كانی خاتوو مه‌هاباد قه‌ره‌داغی كرد.
هه‌روه‌ها باسی له رۆڵی پێشه‌نگانه‌ی قه‌ڵه‌می بوێری خاتوو مه‌هاباد كرد، بۆ لادانی په‌رده له‌سه‌ر نه‌هامه‌تییه‌كانی ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و كاركردنی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌دا.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، بریكاری وه‌زاره‌ت روونیكرده‌وه، یادكردنه‌وه‌ی قه‌ڵه‌مێكی بوێری ئافره‌تان و كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رجه‌سته‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی و ڕێكخراوه‌یی ئافره‌تانی كوردستان، پێویسته هانده‌رێكی به‌تین بێت بۆ هه‌رچی زیاتره خزمه‌تكردنی ئه‌و كاروانه رۆشنبیرییه‌ی مه‌هاباد قه‌ره‌داغییه‌كان بناغه‌یان دانا و له پێناویدا تێكۆشان.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا، وێڕای نمایشكردنی فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری له باره‌ی وێستگه‌كانی ژیانی نووسه‌ری كۆچكردوو، مه‌هاباد قه‌ره‌داغی، سێ پانێل له باره‌ی لایه‌نه جیاجیاكانی ژیان و ناوه‌ڕۆكی به‌رهه‌مه‌كانی نووسه‌ری كۆچكردوو پێشكه‌شكران.
ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە |