هەولێر – ZNA
له هه‌ولێر حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاریان سه‌لاحه‌دین، بریكاری وه‌زاره‌ت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌شداریان له فێستیڤاڵی زانكۆی باكووری قه‌فقازی رووسیای كرد، به‌ڕێوه‌چوو.
زانكۆی باكووری قه‌فقازی رووسیای فیدراڵ، له هۆڵی ڕۆشنبیری فێستیڤاڵێكی هونه‌ری، كولتووری، نمایشی چالاكی و میوزیك و سه‌مای رێكخست.
له فێستیڤاڵه‌كه‌دا، گرووپی هونەرە میللییەكانی هەولێر سەر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر به نمایشكردنی چه‌ند تابلۆیه‌كی هه‌ڵپه‌ڕكێ و پێشكه‌شكردنی میوزیك و گۆرانی به‌شداربوون.
ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە |