هەولێر – ZNA
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی كرد له تیپی میللی شاریا و به‌ڕێوبه‌ری رۆشنبیری كه‌ركووك و گرووپی شانۆی هه‌وار.
تیپی میللی شاریا، وه‌ك تیپێكی هونه‌ری بڕیاره به‌شداری له فێستیڤاڵی نیشتمانی هیندستان بكات و چه‌ند تابلۆیه‌كی هونه‌ری هه‌ڵپه‌ڕكێ له‌و فێستیڤاڵه پێشكه‌ش بكات.
له دیداره‌كه‌دا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن و جه‌ختیكرده‌وه، كه پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی كولتووری و هونه‌ری نێوان گه‌لان ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌كی گرنگه و پێویسته هه‌موو ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان وه‌ك به‌شێك له ستراتیژی كاری خۆیان، هه‌وڵی بۆ بده‌ن.
هه‌ر له درێژه‌ی دیدار و پێشوازییه‌كاندا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان پێشوازی كرد له به‌ڕێوبه‌ری رۆشنبیری كه‌ركووك و گرووپی شانۆی هه‌وار.
له دیدارێكدا پرسه جێ بایه‌خه‌كانی بواری هونه‌ر و شانۆ له شاری كه‌ركووك تاوتوێكران.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا پرسی سازكردنی فێستیڤاڵی شانۆی شه‌قام له كه‌ركووك تاوتوێكرا، كه بڕیاره به به‌شداری تیپه‌كانی شانۆی پێكهاته جیاجیاكانی كه‌ركووك به‌ڕێوه‌بچێت.
ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە |