هەولێر – ZNA
رۆژی یەكشەممە لە كۆلێژی هونەرە جوانەكانی زانكۆی سەڵاحەدین، ماستەرنامەیەک بەناونیشانی "ئاستەنگەكانی فێربوونی تیۆری موزیكی گشتی" تاوتوێکرا.
ماستەرنامەکە بە ئامادەبوونی فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەك لە مامۆستایان، قوتابییان، هونەرمەندان، ماستەرنامەی قوتابی مەبەست عەبدوڵڵا عوسمان، لەژێر ناونیشانی "ئاستەنگەكانی فێربوونی تیۆری موزیكی گشتی لای قوتابیانی پەیمانگای هونەرە جوانەكان" تاوتوێکرا.
توێژینەوەکە بە سەرپەرشتیی د. عەلی نەجم عەبدوڵڵا و پ.ی.د. سارەحوسێن رەسووڵ و ئەندامێتیی لێژنەیەك لە پسپۆران، تاوتوێ كرا.
دوای پەسەندكردنی تێزە هونەرییەکە لەباری هونەری میوزیک، ئامادەبووان پیرۆبزایی خۆیان ئاڕاستەکرد.
ئەم هەواڵە 427جار خوێندراوەتەوە |