ZNA - هەولێر لە دوا یاری شەوی ڕابردووی هەفتەی 10ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆی میوانداری لە یانەی ئەتلەتیک بلباوی کرد.
لە ئەنجامدا یانە کەتەلۆنیەکە بە زەحمەت و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یارییەکە لە ئەتلەتیکی بردەوە.
لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتری و هەوڵی هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەکتریان دەدا، بەڵام ئەوتایمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم بەرشەلۆنە باشتر بینرا و چەند هەڵێکی مەترسیداریان دروستکرد و پاش خولەکێک لە بەشداریکردنی مارکۆ گیۆ لە خولەکی 80 گۆڵی یەکەم م سەرکەوتنی یانەی بەرشەلۆنەی تۆمارکرد.
بەم سەرکەوتنە، یانەی بەرشلۆنە کۆی خاڵەکانی گەیاندە 24 خاڵ و لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی دێت، یانەی ئەتلەتیک بلباویش بە 17 خاڵ لە پلەی شەشەمی خولەکەیە .
ئەم هەواڵە 544جار خوێندراوەتەوە |