ZNA - هەولێر لە هەفتەی نۆیەمی خولی ئینگلیزی یانەی مانچستەر یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی شێفڵد یونایتد.
لە ئەنجامدا مانچستەر یونایتد توانی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە شێفڵدی خاوەن یاریگا بهێنێت.
لە تایمی یەکەم ئاستی هەردوو یانە نزیک بوو لە یەکتر و شەیتانە سورەکان دەستپێشخەریان کرد گۆڵی یەکەمی لەلایەن ماکتۆمیانی لە خولەکی 28دا تۆمارکرد،
بەڵام دوای شەش خولەک و لە خولەکی 34 ئۆلیڤەر ماکبورنی بە لێدانی سزا گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە.
لە تایمی دووەم مانچستەر بەردەوام بوو لە هێرشەکانی، ئەوەبوو لە خولەکی 77دا یاریزان دیگۆ دالۆت بە لێدانێکی لە دەرەی ناوچەی سزا دووم گۆڵی مانچستەر یونایتدی تۆمارکرد.
بەم سەرکەوتنە، یانەی مانچستەر یونایتد بووە خاوەنی 15 خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی هەشتەمە، شێفڵدیش تەنیا تاکە خاڵێکی هەیە.
ئەم هەواڵە 574جار خوێندراوەتەوە |