ZNA - هەولێر لە یاری بەهێز و ئاگرینی گەڕی نۆیەمی خولی ئیسپانیا، یانەی سڤیلیا میوانداری یانەی ریال مەدریدی کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.
هەر لەگەڵ دەستپێکی یارییەکەدا و فیکەی ناوبژیوان یاریێکی گەرم و گوڕ دەستی پێکرد و هەردوو یانە چەندین هێرشیان کردە سەر گۆڵی یەکتری، بەڵام تایمی بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
تایمی دووەمیش بە هەمان شێوە یانەکان بەردەوامبوون لە فشارەکانیان، ئەوەبوو لە خولەکی 74دا سڤیلیا بە گۆڵێکی داڤید ئەلابا بەهەڵە لە خۆیان پێشکەوت،
خۆشیەکانی سڤیلیا تەنیا چوار خولەکی خایاند و لە خولەکی 78 دانی کارفاخال بە لێدانێکی سەر ئەنجامەکەی بۆ یانەی شاهانە یەکسانکردەوە و یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.
بەم ئەنجامە، یانەی ریال مەدرید هەر لە پێشەنگی ڕیزبەندیە مایەوە و 25 خاڵی هەیە، سڤیلیاش 9 خاڵی کۆکردۆتەوە و لە پلەی 13ی دێت.
ئەم هەواڵە 583جار خوێندراوەتەوە |