ZNA - هه‌ولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی کۆی داهات و خەرجییەکانی هەرێمی کوردستانی له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2023 بڵاوکردەوە.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له راگه‌یه‌رانراوێكدا وتی، لەسەر بنەمای پەیڕەوکردنی شەفافیەت و لەپێناو جێبەجێکردنی سیاسەتێکی ڕوون و ئاشکرا بۆ بەڕێوەبردنی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی کارنامەی چاکسازی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
باسی له‌وه‌ش كرد، بە بڕیاری بەڕێز وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەمەودوا ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتی هەرێمی کوردستان هەر شەش مانگ جارێک بڵاو دەکرێتەوە، کەسەرجەم داتا‌و زانیاریەکانی لەلایەن لیژنەی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان وردبینی و پەسەند کراوە.
ئه‌مه‌ش خشته‌كانه:
ئەم هەواڵە 637جار خوێندراوەتەوە |