ZNA - هەولێر لە یاری لوتکەی هەفتەی نۆیەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، هەردوو یانەی چێڵسی و ئارسناڵ ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا یاریەکە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.
لە تایمی یەکەمدا چێڵسی بەهێزی هاتە نێو یاریگا و باشتر بینرا، ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ یانەی بلۆز هەژمارکرد و یاریزان کولێ پالمەر لە خولەکی 15 بەسەرکەوتوویی جێبەجێکرد و یانەکەی بە گۆڵێک پێشخست.
هەر لە سەرەتای تایمی دووەم و لە خولەکی 48 یاریزان میخایلو مۆدریک گۆڵی دووەمی یانەی چێڵسی تۆمارکرد،
ئارتێتای ڕاهێنەر بەم شێوەیە ڕازی نەبوو توانی دوو گۆڵ لەڕێگەی یاریزانان دیکلان رایس و ترۆسارد لە خولەکی 77 و84 تۆماربکات.
بەم ئەنجامە، یانەی ئارسناڵ بەکۆکردنەوەی 29 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیە بەجیاوازی گۆڵ لەگەڵ مانسیتی پێشەنگ، چێڵسیش خاوەنی 12 خاڵە و پلەی نۆیەمی گرتووە.
ئەم هەواڵە 505جار خوێندراوەتەوە |