ZNA - هەولێر لە یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیتاڵیادا، یانەی ئینتەر میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی تۆرینۆ.
لە کۆتاییدا یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی ئینتەر میلانی میوان کۆتاییهات.
تایمی یەکەم بەبێ گۆڵ تەواو بوو، کاتێک هەردوو یانە چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتری، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵێک.
لە تایمی دووەمدا هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا و ئینتەر توانی سێ گۆڵ لە خولەکەکانی 59 و 67 و 95 لەڕێگەی یاریزانان مارکۆس تۆرام و لاوتارۆ مارتینێز و هاکان چالشئوغلۆ تۆماربکات.
بەم ئەنجامە، یانەی ئینتەر میلان بەشێوەیەکی کاتی چووە پێشەنگ بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ، تۆرینۆش تەنها 9 خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 520جار خوێندراوەتەوە |