English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌های دۆلار داده‌به‌زێت
2023-10-21 [03:48 AM]

ZNA- هه‌ولێر


پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق ئاشكرای كرد، لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات. ئاماژە بەوەش دەكات کە لە ڕێگەی چەند ڕێکارێکەوە نرخی دۆلار سەقامگیر دەکەن و سیستمی حەواڵە و فرۆشتنی دۆلار ڕێك دەخەنەوە.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، لە پەراوێزی کۆنفرانسی بانکیی عێراق لە هەولێر ڕایگەیاند: "لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش ڕێوشوێنی پێویستمان گرتووەتە بەر.''

ئاماژەی بەوەش دا: "جێگیرکردنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار پێویستی بە پرۆسەیەکی گۆڕانکاریی گەورە هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش کار لەسەر ڕێکخستنەوەی سیستمی بازرگانی لە عێراق بەتایبەت حەواڵە و فرۆشتنی دۆلار دەکەین.''

عەلی عەلاق گوتیشی: "جێگیرکردنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار پێویستی بە هەماهەنگیی ڕاستەوخۆ و بەردەوامی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ و بانکی ناوەندی و دامەزراوەکانی دیکەی پەیوەست بەو بابەتەوە هەیە.''

ئاشكرایشی كرد: هیچ بانکێک پشکی نییە لای ئەوان و هەموویان یەکسانن و کاریگەرییە کەسییەکانیشمان وەلا ناوە بۆ ئەوەی کەس نەیەتە ناو ئەم بابەتەوە.

گوتیشی: "لەسەر ئەو بنەمایەی کە داوامان لێ دەکرێت لە ڕێگەی بانکی ناوەندی، ئەم پرسە دەبێت چارەسەر بکرێت، بانکی ناوەندی بە هیچ شێوەیەک سنووری دانەناوە بۆ حەواڵەی دۆلار و سەرجەم بانکەکان دەتوان پشکی خۆیان وەرگرن.''

 

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 922جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad