ZNA - ههولێر
باڵیۆزی عێراق لە چین دەڵێت، بەغدا بەنیازە زۆر چالاکتر دەربکەوێت و بەندەری فاو لە رێگەی هێڵی شەمەندەفەری عێراق- تورکیا بکاتە بەشێک لە پشتێنەی ئاوریشم''، گوتیشی، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەم دوو وڵاتە، دەگاتە 50 ملیار دۆلار.
شۆڕش خالید، باڵیۆزی عێراق لە چین، رۆژی چوارشەممە (18-10-2023) لە رێوڕەسمێکدا کە تایبەت بوو بە رێگەی ئاوریشم بە مەهدی فەرەج، بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداوی لە پەکین گوت، ئەمساڵ ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و چین دەگاتە 50 ملیار دۆلار.
شۆڕش خالید ئاماژەی بەوە کرد، ساڵی رابردووش بەراورد بە ساڵی 2021، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەم دوو وڵاتە 43٪ زیادی کرد و گەیشتە 53 ملیار دۆلار، هۆکارەکەشی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەهۆی شەڕی رووسیا و ئۆکراینا دەگەڕێنێتەوە.
ئەم هەواڵە 469جار خوێندراوەتەوە |