ZNA - ههولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 18/10/2023، عەلی موحسین حەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لقێکی نوێی بۆ فرۆشتنی دراوی بیانی (دۆلار) بە گەشتیاران کردەوە.
لەمبارەیەوە بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "میکانیزمی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە گەشتیاران لەلایەن کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو رۆژانە دەبێتە 24 کاتژمێر."
ئاماژە بەوەش دراوە: "ئەمە هەنگاوێکە بۆ کردنەوەی شێوازە نوێیەکان لە فڕۆکەخانەکە کە کاریگەری ئەرێنی دەبێت، بەتایبەتی کاتێکی کەمی دەوێت بۆ ئەوەی گەشتیار دۆلاری پێویست بەدەست بهێنێت."
روونیشکراوەتەوە کە کارەکانی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە فڕۆکەخانەکە، لەلایەن بانکی ناوەندیی و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی و هەروەها لقەکانی ئەو بانکە چاودێری دەکرێت.
ئەم هەواڵە 790جار خوێندراوەتەوە |