ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2024دا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یاریگای وێـمبڵی میوانداری هەڵبژاردەی ئیتاڵیای کرد.
لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە ئیتاڵیا بهێنێت.
لە تایمی یەکەم ئاستی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا باشتر بینرا و لە خولەکی 15 گۆڵێکی لەڕێگەی جانلوکا سکاماکا تۆمارکرد، دوای ئەوە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ئینگلیزەکان هەژمارکرد و لە خولەکی 32 هاری کەین گۆڵی یەکسان بوونی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد.
لە تایمی دووەم هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە بەهێزی دەستیپێکرد و لە خولەکی 57 راشفۆرد دووەم گۆڵی ئینگلتەرای تۆمارکرد، دوای تێپەڕبوونی بیست خولەک و لە خولەکی 77 هاری کەین توانی گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەم گۆڵی ئینگلتەرا تۆماربکات .
بەم سەرکەوتنە، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا 16 خاڵی هەیە لە پلەی یەکەم و ئیتاڵیاش بە 10 خاڵ لە پلەی سێیەم دەبینرێت.
ئەم هەواڵە 574جار خوێندراوەتەوە |