English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاڵاوتنی یۆرۆ.. ڤان دایک لەدوا خولەک سێ خاڵی بۆ هۆڵەندا دەستەبەر کرد
2023-10-17 [09:51 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2024 و لە کۆمەڵەی دووەم، هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە دەرەروەی یاریگای خۆی بووە میوانی هەڵبژاردەی یۆنان.

 

سەرەنجام هەڵبژاردەی هۆڵەندا توانی یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە یۆنان بباتەوە.

 

تایمی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ تێپەری، هەرچەندە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ هۆڵەندا هەژمارکرد بەڵام لە خولەکی 28 یاریزان ویگۆرست لێدانەکەی لەدەستدا.

 

لە تایمی دووەم هۆڵندا بەردەوام بوو لە هێرشەکانی، ناوبژیوان لێدانێکی تری سزای بۆ هۆڵەندا هەژمارکرد و لە خولەکی سێی زیادکراوی تایمی دووەم ڤان دایک بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا و گۆڵی بردنەوەی هۆڵەندای تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، هۆڵەندا کۆی خاڵەکانی گەیاندە 12 خاڵ و لە پلەی دووەم دێت، یۆنانیش بە هەمان خاڵەوە لەپلەی سێیەمدایە و یاریێکیش زیاتر ئەنجامداوە.





ئەم هەواڵە 589جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad