English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دارایی لەبارەی 700 ملیارەكە و دابەشكردنی مووچە زانیاری دەخاتە روو
2023-10-16 [03:22 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی، لەبارەی دابەشکردنی مووچە زانیاریی دەخاتە ڕوو و دەڵێت: "لە هەفتەی داهاتوودا بە چەند قۆناغێک ناردنی 700 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات."

ھونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی كوردستان،  رایگەیاند: "لە هەفتەی داهاتوودا ناردنی 700 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی کوردستان بە چەند قۆناغێک دەست پێدەکات و ئێمەش دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 8 دەكەین."

ئاماژەی بەوەش دا: "بڕیارە ئەم مانگە رێكارەكانی ناردنی 700 ملیارەكە وەكوو مانگی پێشوو نەبن و خێراتر و ئاسانتر بن."

بەپێی قسەی گوتەبێژی وەزارەتی دارایی، بڕیارە بەغدا لەنێوان 20 بۆ 25ی ئەم مانگە، 700 ملیار دینارەكە بنێرێت.

ھونەر جەمال ئاشكراشی كرد: "رۆژی 18ی 10ی 2023، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان دەچێتە لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و وەڵامی پرسیارەكان دەداتەوە."

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری، گوتیشی: "ئامانجی سەرەکیی سەردانی شاندەکە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەیە، کە لیژنەی دارایی عێراق لەبارەی ژمارەی موچەخۆران و داهاتی ناوخۆ و داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان هەیە."

جەختی كردەوە: "وەزارەتی دارایی ئامادەکاریی لەبارەی ئەو بابەتانەوە کردووە و ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک، لێژنەی دارایی عێراق ئاڕاستەیان بکەن."

روونیشی كردەوە، لە سەردانەكەیان بۆ بەغدا، باسی ناردنی 700 ملیار دینارەکەش دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 16ی10ی2023، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: ''سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئیختیارییە و پیشاندەری نیەتی جددیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، سەبارەت بە سەرجەم پرسە داراییەكان.''

ئاشکرایشی کرد: ''مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی كوردستان، تیمی حکوومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاسپاردووە، تەنانەت یەك پرسیاری بێوەڵامیش نەهێڵنەوە و زۆر شەفافانە هاوکار بن''.

ئاماژەی بەوەش دا: ''حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقی فیدراڵدا، بەدوای چارەسەرێکی ڕیشەییەوەیە، بۆ پاراستنی مافی هاووڵاتییانی كوردستان."

 

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 979جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad