ZNA - ههولێر
کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، ئاشكرای كرد، 255 بەربژێرى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق دوورخراونەتەوە، کە 197ـیان بەهۆى پەیوەندییان بە حیزبى بەعسەوە بووە، وتیشی، لەم هەفتەیەدا دۆسیەى بەربژێرانى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان یەکلایی دەکرێتەوە.
عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق راگەیاند، تاوەکو 15ـی تشرینى یەکەم 255 بەربژێرى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق دوورخراونەتەوە.
گوتیشى، "197 بەربژێر لەلایەن دەستەى لێپرسینەوە و دادوەرییەوە دوورخراونەتەوە، 56 کەسیشیان بەهۆى دۆسییەى تاوانکارى، یەک بەربژێر بەهۆى گەندەڵى و بەربژێرێکى دیکەش بەهۆى دۆسیەى تیرۆرەوە دوورخراونەتەوە."
سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق دەڵێت، لەم هەفتەیەدا دۆسیەى بەربژێرانى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان یەکلایی دەکرێتەوە.
38 هاوپەیمانێتى و 28 پارت بەشدارى لەو هەڵبژاردنەدا دەکەن، 70 بەربژێرى سەربەخۆ و زیاتر لە شەش هەزار بەربژێرى دیکە لەنێو لیستى هاوپەیمانێتى و پارتەکاندا خۆیان بەربژێر کردووە.
رووداو
ئەم هەواڵە 943جار خوێندراوەتەوە |