English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەلێک خوێن وگیانى بەخشیبێ هەرگیز باوەرى کوردپەروەرى و نیشتیمانپەروەرى لاواز نابێ
2023-10-15 [12:06 PM]

نڤیسینا:رێبوار حەمەلاو شوانی


لاپەرەکانى مێژوو دوورو نزیک دەرخەرى ئەو راستییەن کە بەهیزترین هۆکارى هەر گەل و نەتەوەیەک بۆ سەرکەوتن بە سەر نەیارانیدا ئەوا خۆشەویستى و بیروباروەرى نیشتیمانى و نەتەوەییە , بەتایبەت کە گەلى کورد وەک نەتەوەیەکى ڕەسەنى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست باج و قوربانیی زۆرى بەخشیووە لە هەمان کاتیشدا رۆڵى ڕێبەر وسەرکردە مێژووییەکانى کورد و هەڵگرتنى ئەرک و بەرپرسیاریەتیی لە کاتە قورس و سەختەکان دا و هەروەها دروستکردنى بیروباوەرى نەتەوەپەوەرى و نیشتیمانپەوەرى و قوربانیدان لە پێناو ئازادى و سەربەست ژین مێژوویان تۆماڕکردووە و بەرچاویشە .
دەیان ساڵە نەتەوەیی کورد لەلایەن داگیرکەران و دوژمنانییەوە رووبەڕووى گەورەترین هەڵمەتى قڕکردن و هەوڵى ریشەکێشکردن بۆتەوە , هۆکارى سەرەکیشی بۆ ئەوە دەگەڕیێتەوە کە لە ژێر هیچ هەرەشە و پەڵاماردان و ئاگر و ئاسن ئامادە نەبووە نکۆڵى لە کوردبوون و کوردستانى بوونى خۆى بکات و هەروەها بوونى سەروەت و سامانێکى زۆر چ لە سەر زەووى و چ لە ژێر زەوى و هەروەها جوگرافیاییەکى لەبار لە هەموو روویەکەوە وایکردووە کە دوژمنانى چاچنۆکانە بەردەوام پەڵامارى بدەن و هەوڵى خامۆشکردن مەشخەڵى کوردایەتیی و دروستکردنى ئاستەنگ لە بەردەم پێشکەوتن و گەشەسەندن و بەدەستهێنانى مافەرەواکانى بدەرێت ، هەر ئەوەشە وایکردووە کە بەردەوام  ئامادەى قوربانیدان و بەرگریکردن بووە لە شوناس و خاک و نیشتیمانى بەتایبەت کە لە ماوەى زیاتر لە یەک سەدەى رابردوویی دابەشکردنى خاک و نەتەوەەکەى بە دەستى زڵهێزان و لە ئەنجامى چەند ڕێککەوتننامەیەک بەسەر  تورک وفارس و عەرەب دا رووبەڕووى هەڵمەتێکى چڕى جینۆسایدکردنى بووەتەوە  تا بە ئێستاشەوە .
كورد وەک نەتەوەیەکى خاوەن ماف لە هەمان کات چەندین سەرکردەى مێژوویی لە سەر ئاستى کوردستانى گەورە لێکەوتووە کە هەموویان لە پێناو یەک ئامانجى رەوا کە ئەویش ئازادى و مافى سەربەخۆیی و دەوڵەتبوون و ڕەتکردنەوەى ژێر دەستى بووە خەبات یان کردووە و گیانى خۆشیان فیدایی نەتەوە و نیشتیمانەکەیان کردووە ، هەر لە سەر شێخ عەبدولسەلامى بارزان  تا شێخ ئەحمەدى بارزان و قازى محەمەد و شێخ سەعیدى پیران و شێخ رەزا دێرسیم و مستەفا بارزانى نەمر و هتد .
دوژمنانى ئەم گەل و نیشتیمانە هەمیشە بەدواى دەرفەت و درز وناکۆکییەکى نێو ماڵى کوردستان گەڕاون تا لەو ڕێگەوە هەستى نیشتیمانپەورى و کوردپەوەرى لاواز بکەن ، هەمیشە سیناریۆ و بیانووەکانیان هەندێک کەس ولایەنی دروستکراویی خۆیان هەبووە تا بە ڕێگەى هەندێک زانیارییەوە بیکەنە خاڵى لاواز دژى گەل و نیشتیمانەکەمان بەکارى بهێنەوە , ئەگینا لە چ شوێنى ئەم جیهانە یەکسانى رەها و دیموکراسى و بەتەواویی یاسا و دیموکراسى پەیرەو دەکرێت ، لە چ شوێنکى ئەم جیهان گەندەڵى و قۆرخکارى  بوونى نییە  ، لە چ شوێنکى ئەم جیهان خیانەت لە گەل و نیشتیمان نەبووە , بەدڵنییایەوە لە هەموو شوێنکى ئەم دونیایە کەسانى خیانەتکاران وناپاک و گەندەڵکار بوونیان هەیە و بە پیێى کات و یاسا رووبەڕووى دادگە دەکرێنەوە سزا دەدرێن بەڵام هەرگیز کار ناگاتە ئەوەى کە نیشتیمان و خاک رادەستى دوژمن بکرێت و ژێر دەستى دوژمن و داگیرکەر پەسەندکراو بێت .
پارتى دیموکراتى کوردستان , ئەو قوتابخانە بیروهزرە کوردانەیە کە لە سەر ڕیبازى بارزانى بونیاتنراوە و تێید بیروباوەرى کوردپەورى و نیشتیمانپەوەرى  لە سەروى هەموو بابەت و بەرژوەندییەکى ترەوەیە و بەرکردەوە سەڵمێنراوە ، ئەوانەى کە پروپاگەندە دەکەن و پێیان وایە باوەرى کوردایەتى و نیشتیمانپەوەرى لاواز بووە و بوونى نەماوە با ئاورێک لە مێژوو خەبات و قوربانیدانى گەلە کەیان بکەنەوە ، با ئاورێک لە خەبات و ماندووبوونى هەزاران پێشمەرگە بدەنەوە , با مێژوویی زیندانیی و ئاوارەیی گەلەکەمان بخوێنەوە و با دڕندەیی و ستەمى دوژمنان وداگیرکەران بەرامبەر بە کوردو وکوردستان بخوێنەوە .
گەلى کورد ، ئەو نەتەوەیە کە بەرگەى ئەنفالى بەد ناو و کیمیاباران و بۆمبى قەدەغەکراو  و کۆڕەوەیی میلیۆنى گڕت ، بەرگەى برسێتى و پەنابەرى و گەمارۆى ئابوورى و دارایی لە دوێنى وئێستاى گڕت و دەنگى بە سەربەخۆیی و سەرەبەستى دا و بەرەنگارى دوژمنان وداگیرکەرانى ئەم گەل و قەوارەیە بووە کە ئایا ئەمە بیروباوەرى پیرۆزى کوردایەیی و نیشتیمانپەوەرى  نییە ، بەڵکو بە دڵنییاییەوە , گەلێک لە پێناو ئازادى خوێن و گیانى بەخشیی بێت هەرگیز بیروباوەرى کوردپەوەرى ونیشتیمانپەوەرى لاواز نابێت،. بۆیە ,خۆشەویستى بۆ گەل و نیشتیمان کلیلى سەرکەوتنە و شکستى دوژمنانى کوردایەتى و کوردستانە .





ئەم هەواڵە 526جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad