ZNA - هەولێر
سەرچاوەیەکی ئەمنی دەستگیرکردنی 3 چەکداری داعشی لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە ناوچە جیاجیاکانی پاریزگای ئەنبار راگەیاند. سەرچاوە ئەمنییەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "هێزە ئەمنییەکان هەڵمەتێکی ئەمنی پێشوەختەیان لە قەزاکانی فەلوجە، کەرەمە و رومادییان ئەنجامدا و لە ئاکامدا 3 چەکداری داعشییان دەستگیرکرد. ئاماژەی بەوەشکرد، "دەستگیرکراوەکان لە دیارترین داواکراوانن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تیرۆر و هێرشکردنە سەر یەکە سەربازییەکان". گوتیشی: "پرۆسەی دەستگیرکردنەکە بەگوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکان بووە کە وایکردووە هێزە ئەمنییەکان بتوانن دەستگیریان بکەن بەبێ ئەوەی ناوی دەستگیرکراوەکان بە هۆکاری ئەمنی ناوببەن".
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad