English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاڵاوتنی یۆرۆ.. پورتوگال بە ئاسانی پێگەی خۆی لە پێشەنگ پتەوکرد
2023-10-14 [10:46 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاریەکانی پاڵاوتنی یۆرۆدا و لە کۆمەڵەی دەیەمدا، هەردوو هەڵبژاردەی پورتوگال و سلۆڤاکیادا بەیەکگەیشتن.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی پورتوگال بە سەرکردایەتی کریستیانۆ توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بباتەوە.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا هەڵبژاردەی پورتوگال کۆنترۆڵی یاریەکەیان کردوو لە خولەکی 18 دا یاریزان رامۆس گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، دواتر ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ پورتوگال هەژمارکرد و کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە خولەکی 29 بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا و ئەو تایمە بەو دوو گۆڵە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمدا ، سلۆڤاکیا هەوڵی کەمکردنەوەی ئەنجامەکەی دەدا تاکو لە خولەکی 69 دەیڤد هانۆ ئەنجامەکەی کەمکردەوە بۆ گۆڵێک، بەڵام لە خولەکی 72 جارێکی تر کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی پورتوگال تۆمار کرد و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامەش پورتوگال بە کۆکردنەوەی21 خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەکەی دێت و سلۆڤاکیاش 13 خاڵی هەیە و پلەی دووەمی گرتووە.





ئەم هەواڵە 607جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad