ZNA - هەولێر
ئەمڕۆ شەممە، 14/10/2023 بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی وزە دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بەقاچاخبردنی بەرهەمی نەوتی لە پارێزگاکانی سەڵاحەددین و زی قار ڕاگەیاند. بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی وزە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، "مەفرەزەکانی لیوای دوو و حەوتەمی پۆلیسی وزە دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، هەروەها دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیاندا گرتووە کە مەبەست لێی ڕیسایکڵکردن و بە قاچاخبردنی بەرهەمە نەوتییەکان بووە لە پارێزگاکانی سەڵاحەددین و زی قار". ئاماژەی بەوەشکرد، "تۆمەتباران ڕاگیراون و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکاندا گیراوە بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە و رادەستکردنیان بەلایەنی دەسەڵاتی دادوەری".
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad