English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناسا ئاو و كاربۆنی له‌ هه‌سارۆكه‌ی بینۆ دۆزیه‌وه‌
2023-10-12 [10:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوێنێ چوارشه‌ممه‌ ئاژانسی ناسا ئاو و كاربۆنی له‌م سه‌مپلانه‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌سارۆكی (بینو) گه‌ڕاندیه‌وه‌ سه‌ر زه‌وی وێنه‌ی خۆڵ و به‌رده‌كه‌شی بڵاو كرده‌وه‌، وتیشی، ئه‌م توخمانه‌ پێكهاته‌ی زه‌وی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌ و بۆ تێگه‌یشتن له‌ دروستبوونی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی یارمه‌تیده‌ره‌.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی ناسا، بیل نیلسۆن وتی، شیكارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن بڕێكی زۆر ئاو له‌شێوه‌ی كانزای قوڕینی شێدار له‌م سه‌مپلانه‌دا هه‌یه‌، وتیشی، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین سه‌مپڵه‌ كه‌ كاربۆنی زۆری تێدایه‌، بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ مێژووی چوونی مرۆڤ بۆ بۆشاییدا بۆ زه‌وی بگه‌ڕێته‌وه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، له‌ ڕاستیدا مه‌به‌ستی ئێمه‌ ئه‌وه‌ بوو گه‌ردیله‌كانی ئاو و كاربۆن بدۆزینه‌وه‌، روونی كرده‌وه‌، ئه‌و توخمانه‌ له‌ پێكهاته‌ی گه‌ردوون یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌یه‌، یارمه‌تی ئه‌وه‌شمان ده‌دات، توخمه‌ ره‌سه‌نه‌كانی ژیانی لێ دروست بووه‌، دیاری بكه‌ین.

NASA Reveals “Abundance” of Asteroid Bennu Samples





ئەم هەواڵە 769جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad