ZNA - هەولێر یانەی ریال مەدرید ئامادەکاری دەکات بۆ پارێزگاریکردن لە ئەستێرەکانی و هەنگاوەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی دوو یاریزان دەستپێکردووە.
بەپێی هەواڵی میدیای ئیسپانیا، کارگێڕیی ریال مەدرید هەنگاوەکانی دەستپێکردووە، بۆ ئەوەی گرێبەستی هەریەکە لە ئێدوارد کاماڤینگای فەرەنسی و فێدریکۆ ڤالڤێردیی ئۆرۆگوایی نوێبکاتەوە و ئامادەیە مووچەی هەردوو یاریزانەکەش بەرزبکاتەوە.
رۆژنامەی مارکا دەڵێت "گرێبەستی هەردوو ناوەڕاستکارەکە تاوەکو ساڵی 2028 نوێدەکرێتەوە، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هەریەکەیان دەکرێتە 1 ملیار یۆرۆ و مووچەی هەردوو یاریزانەکەش زیاد دەکرێت."
هەنگاوەکانی ریال مەدرید بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی هەردوو یاریزانەکە لە کاتێکدان کە کاماڤینگا و ڤالڤێردی لە ماوەی رابردوودا ئاستێکی بەرزیان پێشکێشکردووە و رۆڵی گەورەیان بینیووە لە ئەنجامەکانی یانەی شاهانەدا.
کاماڤنیگا گرێبەستی ئێستای لەگەڵ یانەی ریال مەدرید لە 2027 کۆتاییدێت، بەڵام ریال مەدرید درێژی دەکاتەوە، گرێبەستی ئەستێرە ئۆرۆگواییەکەش بەهەمان شێوە لە هاوینی 2027 کۆتاییدێت، بەڵام یانەی شاهانە دەیەوێت پارێزگاریی لێبکات.
جگە لەو دوو یاریزانە ریال مەدرید گرێبەستی ڤینیسیۆس جونیۆر نوێدەکاتەوە، فابریزیۆ رۆمانۆ دەڵێت "هەموو کارەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینی لەسەر رێگەی راستن و بەمنزیکانە یانەی ریال مەدرید بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە رادەگەیێنێت."
رووداو
ئەم هەواڵە 529جار خوێندراوەتەوە |