|
ههولێر (zna)
کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکی پەردەی لەسەر ئامێری گالاکسی SmartTag2 لادا کە بڕیارە لە 11ی تشرینی یەکەمدا لەسەر ئاستی جیهانی بخرێتە بازاڕەوە. گالاکسی SmartTag2 تایبەتمەندی بەرزکراوە دەهێنێتە زنجیرەی گالاکسی SmartTag، کە ڕێگەی نوێ و کوالێتی بەرزتر بۆ بەدواداچوونی شتە بەنرخەکان چالاک دەکات، لە کاتێکدا نوێکردنەوەی دیزاین و ئاسانی بەکارهێنان حاڵەتی بەکارهێنانی زیاتر بۆ ئامێرەکە لە جاران چالاک دەکات.
جایون یۆنگ ، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و بەرپرسی SmartThings، سەنتەری سەکۆی ئامێرەکان لە سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس، ڕایگەیاند: "ئێمە بەردەوام هەوڵدەدەین بۆ پەرەپێدانی ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی ئاسانکاری ژیانی خەڵک لەڕێگەی داهێنانە پێشەنگەکانی سامسۆنگ گالاکسیەوە، لەگەڵ گالاکسی SmartTag2، ئێمە دڵنیا دەبین لەوەی بەکارهێنەرانی سامسۆنگ گالاکسی کەلوپەلەکانیان بە شێوەیەکی ئاسان و دەستبەجێ دەدۆزنەوە. وە بە باشترکردنی ئەزموونی گەڕان و تەمەنی پاتری درێژتر، گالاکسی SmartTag2 ئارامی دەروونی بۆ بەکارهێنەران بۆ ماوەیەکی زیاتر و لە دۆخی زیاتردا دەبەخشێت".
دۆزینەوەی کەلوپەلی ونبوو لە جاران ئاسانتر دەکەن
دۆخی Lost Mode تەواو نوێی ئامێری گالاکسی SmartTag2ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات زانیاری پەیوەندیەکانیان لە ڕێگەی پەیامەوە تۆمار بکەن، تا هەرکەسێک شتێکی پەیوەست بە گالاکسی SmartTag2 بدۆزێتەوە بتوانێت مۆبایلە زیرەکەکەی بەکاربهێنێت بۆ سکانکردنی تاگەکە و بینینی پەیامی خاوەنەکەی و زانیاری پەیوەندیکردن. بۆ نموونە ئامێری گالاکسی SmartTag2 کە بە ملبەندی ئاژەڵێکی ماڵییەوە بەستراوەتەوە، ڕێگەیەکی گونجاوە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ژمارەی تەلەفۆنی خاوەنەکەی هەمیشە بەردەستە.
گالاکسی SmartTag2 تایبەتمەندییەکی بەرزکراوەی پیشاندانی قیبلەنما پێشکەش دەکات، کە ئەزموونی بەکارهێنەر بەرز دەکاتەوە بە دابینکردنی تیر بۆ نیشاندانی ئاڕاستە و مەودای گالاکسی SmartTag2 بۆ بەکارهێنەر، ئەم تایبەتمەندییە لەسەر هەر مۆبایلێکی زیرەکی گالاکسی بەردەستە کە پشتگیری لە (UWB) دەکات، وەک وەک گالاکسی S23 ئەڵترا.
دۆخە نوێیەکان تەمەنی پاتری بەرز دەکەنەوە
بەکارهێنەران دەتوانن بۆ ماوەیەکی زیاتر چێژ لە گالاکسی SmartTag2 وەربگرن، کە لەگەڵ دۆخی ئاسایی بەرزکراوە بەردەستە. دۆخی پاشەکەوتکردنی کارەبا پشت بە SmartTag دەبەستن بۆ ئەوەی بەردەوام ئاگاداری کەلوپەلەکانیان بن. هەروەها تەمەنی پاترییەکە دەگاتە 700 ڕۆژ، ئەمەش بەهۆی دۆخی پاشەکەوتکردنی وزەوە. هەروەها تەمەنی پاترییەکەی لە دۆخی ئاساییدا بۆ 500 ڕۆژ باشتر کراوە، کە بە بەراورد بە وەشانی پێشوو بە ڕێژەی 50% زیادی کردووە.
دیزاینێکی نایاب لەگەڵ بارودۆخی جیاوازدا دەگونجێت
ئامێرە نوێیەکەی گالاکسی SmartTag2 بە قەبارەیەکی بچووکتر لە پێشووتر و لە شێوەی ئەڵقەدا دێت، هەروەها بە شێوازی بەکارهێنانی ئاسانتر دەوڵەمەندکراوە، ئەڵقەی کانزایی گەورە مانەوەی ئامێرەکە بەرز دەکاتەوە بە بەکارهێنانی کانزای ناو ئەڵقەکە بۆ نەرمی زیاتر کە دەتوانێت پشتگیری لە شتەکانی تر بکات وەک کلیپ و ئەڵقەی کلیل.هەروەها دەتوانێت ئەم شتانە بە جانتاکانەوە ببەستێتەوە.
هەروەها مانەوەی ئامێری گالاکسی SmartTag2 بەپێی پلەی بەرگری ئاو و تۆز IP67 بەرزکراوەتەوە، ئەمەش ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات چاودێری کەلوپەلەکانیان بن لە ژینگە سەختترەکانی وەک گەشتەکانی دەرەوە، لەکاتێکدا ئەم ڕیزبەندییە ئامێرەکە دەپارێزێت لە بەرکەوتنی خراپ بوون بەهۆی قاپی ئاوی ئاژەڵە ماڵییەکانەوە یان لە کاتی ڕاکردندا.
هەروەها ئامێری گالاکسی SmartTag2 پشتگیری لە دۆخێکی نوێی ڕۆیشتن بۆ ئاژەڵە ماڵییەکان دەکات، ئەمەش وا دەکات بەکارهێنەران تۆماری پیاسەکردنیان لەگەڵ ئاژەڵە ماڵییەکانیان ئاسانتر بکەن.
ئارامی دەروونی بە شێوازێکی نوێ
ئامێری گالاکسی SmartTag2زۆرێک لەو تایبەتمەندییە بەناوبانگانەی لە وەشانی گالاکسی SmartTag و گالاکسی SmartTag+دا هەیە، بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای بلوتوسی کەم وزە (BLE) و UWB، لە هەمان کاتدا تەکنەلۆژیای ڕاستی گریمانەیی(AR) Find بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بە شێوەیەکی بینراو ڕێنمایی بکات بۆ کەلوپەلەکانیان بە بەکارهێنانی کامێرای مۆبایلی زیرەکی سامسۆنگ گالاکسی. جگە لەوەش، گالاکسی SmartTag2 لە مەودای بلوتوسدا کە 120 مەتر دەبێت کاردەکات و دەتوانێت لە ڕێگەی بەرنامەی SmartThings ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە کۆنتڕۆڵ بکات.
ئەم هەواڵە 943جار خوێندراوەتەوە |