ZNA - هەولێر
جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و ئەهوارەکان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پشتبەستن بە ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فورات و رووبارەکانی دیکەی ناوچەکە، بەس نییە بۆ پاڵپشتیکردنی کشتوکاڵ. زۆزان کۆچەر، جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و ئەهوارەکان لە پەرلەمانی عێراق، لەراگەیەندراوێکدا، نیگەرانی خۆی لە دۆخی ئاوی وەرزی زستان لە وڵاتەکە دەربڕی. ئاماژەی بەوەشکرد، پشتبەستن بە ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فورات و رووبارەکانی دیکەی ناوچەکە، بەس نییە بۆ پاڵپشتیکردنی کشتوکاڵ. کۆچەر گوتیشی: بڕی ئاو زۆر کەمبووەتەوە، چونکە هەندێکجار ئاستی ئاو بۆ کەمتر لە 200 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا دادەبەزێت، ئەمەش دۆخەکە بۆ کشتوکاڵ نابێت، دەشڵێت، ئاستی ئاو لە رووباری فورات زۆر لەوە کەمترە. پەرلەمانتارەکە گەشبینی خۆی دەربڕی، کە پیشبینی دەکات کە وەرزی زستانی داهاتوو لە ساڵانی پێشوو باشتر بێت، چونکە پێشبینی دەکرێت باران و بەفری زیاتر ببارێت. گوتیشی: ئەم باشتربوونی بارانبارینە سوودی دەبێت بۆ کەرتی کشتوکاڵ و سەرچاوەی داهاتی دارایی ناوخۆیی. سەبارەت بە هەڵگرتنی ئاو، ئەو دووپاتی کردەوە، کە دۆخەکە لە بەنداو و خەزان و ڕووبارەکان بە مەترسیدار دادەنرێت. هەروەها داکشانێکی گەورە لەو سەرچاوانە هەیە، ئەمەش ئاستەنگەکانی بەردەم وڵات لە بواری بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان زیاتر دەکات.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad