هەولێر – ZNA
رۆژی سێشەممەی رابردوو لە هۆڵی محەمەد عارف لە کۆلێژی هونەرە جوانەكانی هەولێر، تێزی دكتۆرای ئامانج غازی تاوتوێكرا. بە ئامادەبوونی فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەك لە بەرپرسان، مامۆستایان، قوتابییان، هونەرمەندان و كەسوكاری قوتابی، تێزی دكتۆرای ئامانج غازی رواندزی لەژێر ناونیشانی "خستنەكاری كەلەپووری گۆرانی لە موزیكی هاوچەرخی كوردیدا" تاوتوێکرا. تێزەکە بە سەرپەرشتیی پ.ی.د. محەمەد عەزیز شاكر زازا و پ.ی.د. محەمەد عەبودوڵا كاكەسوور و ئەندامێتیی لێژنەیەك لە پسپۆران، تاوتوێ كرا. دوای پەسەندكردنی تێزەكە، فەرهەنگ غەفوور و بەشێك لە ئامادەبووان، چەپكەگوڵی پیرۆزبایی پێشكەش بە هونەرمەند ئامانج غازی کرد.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad