هەولێر – ZNA به ئاماده‌بوونی ئاریان سه‌لاحه‌دین، بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی دوێنێ له هۆڵی پێشه‌وا، ئاهه‌نگی یادی له‌دایكبوونی مه‌هاتما گاندی رێبه‌ری نیشتمانیی هیندستان سازكرا.
به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كونسوڵخانه‌ی گشتیی هیندستان له هه‌ولێر و ئه‌نجوومه‌نی هیندستان بۆ په‌یوه‌ندییه كولتوورییه‌كان به بۆنه‌ی (154)ـه‌مین یادی له‌دایكبوونی مه‌هاتما گاندی، ئاهه‌نگه‌كه‌یان سازكرد و تێیدا چه‌ندین نمایشی كولتووری و گۆرانی پێشكه‌ش كران.
گرووپی "تال یاترا"ـی هیندستان چالاكییه هونه‌رییه‌كانیان نمایش كرد.
له‌و بۆنه‌یه‌دا، ئاریان سه‌لاحه‌دین، بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وتارێكی پێشكه‌شكرد و تێیدا ستایشی پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندی كولتووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و هیندستانی كرد.
گوتیشی: وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت هه‌رچی زیاتره په‌ره به گیانی لێبورده‌یی و كولتووری پێكه‌وه‌ژیان بدات، كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دێرینی گه‌لی كوردستانه.
هه‌روه‌ها ستایشی رۆڵی مه‌هاتما گاندی، باوكی رووحی هیندستانی كرد، له بڵاوكردنه‌وه‌ی كولتوور و هزری ناتوندوتیژی له جیهاندا و روونیشیكرده‌وه، كه ئه‌ندێشه‌كانی مه‌هاتما گاندی له خه‌باتی رزگاریخوازی هیندستاندا بوونه‌ته رێبازێكی گرنگ بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی گه‌لان.
مەهاتما گاندی، باوكی رووحی هیندستان، لە 2ـی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەری 1869 لەدایكبووە و لە 30ـی كانوونی دووەم/ یەنایری 1948 لە تەمەنی 78 ساڵیدا، گیانی سپاردووە.
ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە |